سەرۆک بارزانی لە شێخان لەگەڵ هەموو چین و تووێژەکان کۆبووەوە

بەرپرسی لقی 20ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی: سەرۆک بارزانی سەردانی قەزای شێخانی کرد و لەگەڵ هەموو چین و توێژەکان کۆبووەوە و خەڵکیش بە سەردانی سەرۆک بارزانی زۆر ڵخۆش بوون و لە نزیکەوە گلەیی و داواکارییەکانیان بە جەنابی سەرۆک ڕاگەیاند.

ساڵح حەیدەر ، بەرپرسی لقی 20ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی سەردانی قەزای شێخانی کرد و لەگەڵ هەموو چین و توێژەکان کۆبووەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوێ لە گلەیی و داواکاری خەڵکی دەڤەرەکە بگرێت، بەتایبەت لەڕووی  ئەنجامدانی پڕۆژەکان، ئینجا باسی دۆخی سیاسی کرد، چونکە شێخان دەڤەرێکی زۆر گرنگە و شوێنی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکانە.

ساڵح حەیدەر گوتیشی: سەرۆک بارزانی وتارێکی زۆر بەنرخی دا و جێگەی ڕەزامەندی هەموو خەڵکەکە بوو، لە وتارەکەیدا دڵنیایی دایە خەڵک، ئەو هەرێمە دەمینێت و کێشەی بۆ دروست نابێت، ئەوانەی کێشە بۆ هەرێم دروست دەکەن پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و واز لە هەرێمی کوردستان بێنن، سەرۆک بارزانی بە درێژی باسی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاریشی کرد.
شایانی باسە سەرۆک بارزانی لەگەڵ خەڵکەکە زۆر دڵخۆش بوو، خەڵکەکەش دڵخۆشبوون کە سەرۆک بارزانی لەنزیکەوە گوێی لە داواکارییەکانیان گرت.

Back to top button