سەعد لەموجەرەد کاتەکانی لە بەندیخانە چۆن بەسەر دەبات؟

دوای ئەوەی لە دادگای پاریس سزایی شەش ساڵ بەندکردن بۆ هونەرمەندی مەغریبی سەعد لەموجەرەد دەرچوو، لە ئێستادا لە ژووری تاکەکەسی لە بەندیخانەی لاسانتیییە کە دەکەوێتە رۆژئاوای مونبارناس لە پاریس.

بەگوێرەی وتەی کەسە نزیکەکانی، لە ژوورەکەی سەعد یاسای فەرەنسا رێگەی پێدەدات تەلەفزیۆن و ئامێری گەرمکەرەوە بەکاربهێنێت، کەسێکی نزیکی سەعد وتوویەتی “هەموو کاتژمێرێک هەواڵی دەزانم و بۆ بڕیارەکەی دادگا بێدەنگی هەڵبژاردووە، پارێزگاریی لە دەروون و ئاستی تەندروستیی جەستەیی دەکات، زۆرینەی کاتەکانی لە بەندیخانە بە قورئانخوێندن و نوێژکردن و پاڕانەوە بەسەر دەبات.”

ئاماژەی بەوەکردووە، سەعد بڕوای بە بێتاوانی خۆی هەیە، هەر بۆیە هیوادارە و چاوەڕێ دەکات دووبارە تێهەڵچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگادا بکرێت، لە ئێستاشدا پارێزەرەکەی لە هەوڵدایە و بەردەوام بەرگریی لێدەکات.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٧ی شوباتی رابردوودا لە دادگای فەرەنسا، بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی فەرەنسی سزدایی شەش ساڵ زیاندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

Back to top button