سەیران عوسمان کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەیران عوسمان سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێیە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.

سەیران لە ستۆری هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە کارە نوێیەکەی کردووە، ڤیدیۆ کلیپێکە و بەشێوەی شادئامێز بڵاویدەکاتەوە، پەیمان زەمانی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، زانیاریی زیاتری لە بارەی ئەم کارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە تەنها ئەوەندە نەبێت کە بەمزووانە بڵاویدەکاتەوە.

سەیران عوسمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان دادەنیشێت، سەرەتا بە وتنی چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەریی کرد لەو کاتەوە بەردەوامە لە کارەکەی و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە، لەگەڵ کوڕەکەی هونەرمەند عەزیز وەیسی بەناوی سەهەند هاوسەرگیریی کردووە و ناوبەناو وێنەی پێکەوەییان بڵاودەکاتەوە.

Back to top button