شاخەوان عەبدوڵڵا: پێشبینی دەكەین حكومەتی عێراق بكەوێتە حاڵەتی پارەداركردنی هەرێمی كوردستان

دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی رایگەیاند: سەرۆكوەزیران و شاندی حكومەتی عێراق هیچ داواكارییەكیان لە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەماوە. بۆیە پێشبینی دەكەین حكومەتی عێراق، بكەوێتە حاڵەتی پارەداركردنی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت و هەشتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: داخوازی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی دوو مووچە، داخوازییەكی رەوایە و ئێمەش وەك پشتیوانییەك بۆ هەرێمی كوردستان، داوا لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین دوو مووچە بنێریت.

Back to top button