شاره‌زایه‌كی ئابووری: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا كاتی زیاتر به‌ عێراقییه‌كان بدات

هاری ئیسپێتانیان، شرۆڤەکاری باڵا لە پەیمانگەی وزەی عێراق و راوێژکاری سەربەخۆی وزە رايگه‌یاند، ئەمریکا ئامۆژگاری عێراقییەکانی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سیستەمی بانکی، بەڵام هیچ بەرەپێشچوونێک لەم بوارەدا نەبووە.

زیاتر لە دوو مانگە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕی رەشدا ناجێگیرە و بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە، هاری ئیسپێتانیان، شرۆڤەکاری باڵا لە پەیمانگەی وزەی عێراق و راوێژکاری سەربەخۆی وزە له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی: ئەمریکا ئامۆژگاری عێراقییەکانی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سیستەمی بانکی، بەڵام هیچ بەرەپێشچوونێک لەم بوارەدا نەبووە.

هاری ئیسپێتانیان، شرۆڤەکاری باڵا لە پەیمانگەی وزەی عێراق، گوتیشی: پێدەچێت یان بە ئەگەری زۆرەوە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا هەندێ کاتی زیاتر بە عێراقییەکان بدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بانکی بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەربکەن و دووریش بکەونەوە لە بردنی دراوی بیانی بۆ دەرەوە. ئەمە ئیدارەی ئێستای ئەمریکای نیگەران کردووە. ئەوان پێیانوایە بەشێکی زۆری داهاتی عێراق بە قاچاخ دەچێتە دەرەوەی وڵاتەکەیان. بۆیە بە رای من لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراقە کە وڵاتەیان بەرەو پێش ببەن.

سەبارەت بە نەناردنی دۆلار لە بانکی فیدڕاڵییەوە بۆ عێراق لەمکاتەدا هاری پێیوایە زۆر جار حکومەتی عێراق ئاگادار کراوەتەوە کە رێگە لە چوونی دۆلار بگرێت بۆ چەند وڵاتێک، بەڵام حکومەتی عێراقی و بانکی ناوەندی کاریان لەسەر ئەم پرسە بە پیی پێویست نەکردووە.

هاری ئیسپێتانیان گوتیشی: ئەوەی لە بانکی فیدڕاڵی روودەدات ئەوەیە کە ئەوان زۆرجار زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدەن کە پارەیەکی زۆری داهاتی نەوت کە دەچێتە لقی نیویۆرکی بانکی فیدڕاڵی بەڵام دواتر بە رێگەی نایاسایی بۆ دەرەوەی عێراق دەڕوات، ئەوان نازانن ئەو پارەیەی عێراق بۆ کێ دەچێ بۆیە ئەوان لەوە نیگەرانن. ئەوەش زەنگی مەترسییەکە زیاتر دەکات و ئەوانیش ناتوانن لەمە زیاتر لێبووردەیی پێشان بدەن. بۆیە پێم وایە ئەمە مەبەستی سەرەکی کۆبوونەوەی ئیدارەی ئەمریکا و حکومەتی عێراق.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بانکی ناوەندی عێراقی بڕی کەمتر لە 100 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە لە کاتێکدا بازاڕەکانی عێراق رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلارە، ئەمەش وای کردووە کە بەهای دینار لە بازاڕدا لە بەرامبەر دۆلار داببەزێت، ئێستا چاوەکان لەسەر چوونی شاندی عێراقە بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرامبە دۆلار ئاسایی بێتەوە.

Back to top button