شارەزایەک: ” ئەمەریکا پڕۆژەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان قبووڵ کردووە”

گۆڤەند سەرکەش-خۆر
شارەزایەکی سیاسەتی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشكرای دەکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پڕۆژەی سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەری دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان قبوڵکردوە، بەڵام بە پاڵەپەستۆی سەرانی قەندیلەوە پەیەدە لە ڕێکەوتنەکانی پاشگەز دەبێتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پڕۆژەی سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و چارەنوسی کوردستانی ڕۆژئاوا قبوڵ کردووە ، ئەمە لەکاتێکدایە ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە بەهەمو هەوڵێک کاردەکات بۆ لەناوبردنی ئەو خۆبەڕێوە بەریەیەی کەلە ڕۆژئاوای کوردستان هاتووەتەدی ئەمەش لە ڕێگەی باڵێکی پەیەدەوە ئەنجام دەدرێت کە لە ژێر فەرمانی قەندیل کاردەکەن.
لەبارەی پڕۆژەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان سەڵاح بەدرەدین، شارەزایی سیاسەتی ڕۆژئاوای کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ”سەرۆک بارزانی پڕۆژەی گەورەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەبوو، لە ساڵی ٢٠١١ـوە دوو ڕێککەوتن بۆ ئەم پارچەیە کرا؛ ڕێککەوتنی هەولێر ١ و ٢ و ڕێککەوتنی دهۆک لە نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە بۆ کاری پێکەوەییی هەردوو لا، بۆ ئەوەی زەمانەتێکی تەواویان هەبێت لە ئایندەی سوووریادا و لە دەستووردا ببنە خاوەنی حوکمێکی زاتی لە چوارچێوەی سووریادا”.
بەهۆی کاریگەری ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە و سەرانی قەندیل لەسەر باڵێکی پەیەدە کە بەباڵی دەست ڕۆیشتوو دەناسرێت ، پەیەدە لە گشت ڕێکەوتنەکانی پاشگەز دەبێتەوە ئەمەش بەهۆی پاڵەپەستۆی سەرانی پەکەکەوە بە لێك تێگەیشتن لەگەڵ نیوسەرۆکی یەکێتی لاهور جەنگی ، لەبارەی پڕۆژەی سەرۆک و ڕێبەری کوردان ( مەسعود مستەفا بارزانی ) بۆ چارەنوسی کوردستانی ڕۆژئاوا سەڵاح بەدرەدین ئاشکرای دەکات ”ئەمەریکا بۆ لێکتێگەیشتنی کورد پڕۆژەکەی سەرۆک بارزانیی لە ڕێککەوتنی دهۆکدا قبووڵ کردووە، پێش ئەوەی ئەمەریکا قبووڵی بکات ئەگەر ئەو پڕۆژەیەی سەرۆک بارزانی لەلایەن پەیەدەوە قبووڵ بکرایە ئێستا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان باشتر بوو، کوردیش پەرتەوازە نەدەبوون، بەڵام پەیەدە نەیکرد”.

Back to top button