شاسوار عەبدولواحید بۆ ئەوەی حکوومەت نەتوانێت موڵکەکانی بفرۆشێت فێڵ لە یاسا دەكات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

 

شاسوار عبدولواحید بەمەبەستی خۆدزینەوە لە قەرزەکانی حکوومەت و دەست بەسەردا نەگرتنی موڵکەکانی لەلایەن حکوومەتەوە ، تەواوی موڵکەکانی خستە سەرناوی هاوژینەکەی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون ، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەواوی موڵک و سامانەکەی دەخاتە سەرناوی هاوژینەکەی ، بەپێی زانیاریەکان کۆمپانیای نالیا بەتەواوی بەشەکانیەوە خرایە سەر ناوی شۆخان حوسێن هاوژینی شاسوار ، شایانی باسە شاسوار عەبدولواحید تاوەکو ئێستا قەرزەکانی حکوومەتی نەداوەتەوە کە گەیشتوەتە ( ٧٦ ) ملیۆن دۆلار ، بەپێی پڕۆژە یاسای چاکسازی لەکاتی نەدانەوەی ئەو قەرزانە حکوومەتی هەرێمی کوردستان موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید دەفرۆشێتەوە ، بۆ خۆ ڕزگارکردن لەم سزایەی حکوومەت لە ڕووی یاسایی ، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەواوی موڵکەکانی دەخاتە سەر ناوی هاوژینەکەی.
شۆخان حسێن هاوسه‌ری‌ شاسوار عه‌بدولواحیده‌ و كۆلیژی‌ ئه‌ندازیاری‌ ته‌واو كردووه‌، چه‌ند جارێك له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ شاسوار ئه‌نجامی‌ ده‌دا، هاوكات پێدانی‌ چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ به‌ شۆخان هۆكارێك بووه‌ كه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌لایه‌نگرانی‌ ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ توڕه‌ بن و واز بهێنن.

Back to top button