شاسوار عەبدولواحید دان بەوەدادەنێت ئەوەی کە کرا بۆ موزایەدە بووە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لەڕێی ڕەخنە گرتنەوە شاسوار عەبدولواحید ئاشكرای دەکات کە ئەوەی دوێنێ لەپەرلەمانی کوردستان کرا موزایەدە بووە نەک داواکردنی مافی خەڵک.

شاسوار عەبدولواحید لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دان بەو ڕاستیەدا دەنێت کە ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان کرا بۆ موزایەدەبووە ئەوەش بەهۆی نزیکبونەوەی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت ” هێزە بەشدارەکانی حکوومەت ئەوانەی پێیەکیان لەناو حکوومەتە و یەکێکیش لەناو ئۆپۆزسیۆندایە ، ئەمە لای خەڵک ڕوون و ئاشکرایە و دەستەکەتان کەشفە هەمو خەڵک دەزانن کە نزیکی هەڵبژاردنین و ئەمە هیچ قیمەت و بەهایەکی نیە ” ، هەروەها لەبەشێکی تری قسەکانیدا دەڵیت ”ئەمە تەنها موزایەدەیە دەکرێت و هێچی تر ”.
سەربار نێروەیی چاودێری سیاسی لەبارەی ئەو قسانەی شاسوار عەبدولواحیدەوە بە (( خۆر ))ی راگەیاند ” قسەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن کە ئەوەی لە پەرلەمان کرا لەبەر خاتری مووچەی خەڵک نەبووە بەڵکو تەنها موزایەدەیەکی سیاسی بوو هیچ بەهایەکی نەبوە و خۆشیان دان بەوەدا دەنێن کە موزایەدەیە ، سیاسەت بە موزایەدات ناکرێت و ئۆپۆزسیون بونی نیە لەم وڵاتە بەڵکو تەنها موزایەدەچی هەن ، ئۆپۆزسیۆن دەبێت حکوومەتی سێبەر بێت نەک هەوڵی ڕوخانی حکوومەت بدات “.

Back to top button