شاسوار عەبدولواحید کارتی جوڵاندنی شەقامی بۆ نەدانەوەی قەرزەکانی دەسووتێت و خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند خۆپیشاندان دەکەن

کەڵەکەبووی قەرز و سووەکانی سەر شاسوار عەبدولواحید دەگاتە نزیکەی ٨٠ ملیۆن دۆلار

هۆشیار عەلیخۆر

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ، کارتی جووڵاندنی شەقامی بۆ نەگەڕاندنەوەی قەرز وکارە نایاساییەکانی دەسووتێت و وابڕیارە خاوەن پشکەکانی جاڤی لاند هاوکات لەو وادەی شاسوار عەبدولواحیدبۆ خۆپیشاندانی داناوە خۆپیشاندان لە دژی ئەو دزیەی لێیان کراوە ئەنجام بدەن.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی (نەوەی نوێ)، کە لە سەردەمی کابینەی د.بەرهەم ساڵح، بڕی ٤٣ ملیاردیناری لە حکوومەت بە قەرز وەرگرتووە و تاوەکوو ئێستا نەیداوەتەوە، بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) ئێستا ئەوقەرزەی زیاتر لە ٣٥  ملیار دیناری دیکەی وەکوو سووی قەرز هاتووەتە سەر، کە ماوەی نزیکەی ١١ ساڵ دەبێتپارەکەی نەگەڕاندووەتەوە، ئەوە جگە لەو پارەیەی کە بە ٢٢ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و لە خاوەن پشکەکانیچاڤی لاندی وەرگرتووە.

بەپێی زانیاریەکان کە لە کەسانی نزیک لە شاسوار عەبدولواحیدەوە بە ((خۆر)) دراون، ئەو خۆپیشاندانەیشاسوار عەبدولواحید بانگەشەی بۆ دەکات و هەوڵی بۆ دەدا، کە چەندین جاری دیکە هەوڵی بۆ داوە و تەنیا چەندسەت کەسێک لە کارمەندو کرێکارەکانی خۆی لە ناحیەکانی زۆنی سەوزی بۆ کۆکراوەتەوە، تەنیا بۆ ئەوە بووە،وەکوو کارتێک بۆ نەگەڕانەوەی قەرزەکانی و بەکار بهێنێ، بەڵام لەوەدا شکستی گەورەی هێناوە و ئەو کارتەیسووتاوە، لەم جارەشیاندا هاوکات لەو کاتەی دیاری کردوە خۆپیشاندان لەلایەن خاوەن پشکەکانی چاڤی لاندەوەلە دژی دەکرێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەر بەپێی زانیاریەکان شاسوار عەبدولواحید لەمجارەیاندا لەبەرکەمی بەشداربووانلەگەڵی هۆشداری داوە لە ئەندامانی پێشووی نەوەی نوێ ئەگەر بەشداری نەکەن لە خۆپیشاندان ئەوە ڤیدیۆکانیکابینەکانی ڤاڤی بڵاودەکاتەوە، لەبەرئەوە بەشێک لەوانەی دەچنە ئەو خۆپیشاندانە ئەو کەسانەن کە سەریان لە ژێردەستی شاسوار عەبدولواحیدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە پشکەکانی چاڤی لاند رای گەیاند، ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە، نزیکەی دە ھەزار خێزانیخاوەن پشک لە پڕۆژەی چاڤی لاند بڕی 22 ملیۆن دۆلاریان داوەتە شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی گرووپیکۆمپانیاکانی نالیا و پڕۆژەی گەششتیاریی چاڤیلاند بۆ ئەوەی لە قازانچی پڕۆژەی چاڤیلاند سوودمەند بن،سەرەڕای ئەوەی پڕۆژەی چاڤیلاند ساڵانە قازانجێکی زۆر دەکات، بەڵام خاوەن پشکێکی چاڤیلاند بە بڕی 10 ملیۆن دینار پشکی کڕیبێت، لەماوەی نۆ ساڵدا تەنیا بلیتێکی چەرخ و فەلەکی چاڤی لاندی وەرگرتووە.

سەرچاوەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە رێگە نادەن ئەو قەرزارە خۆی لە پەنای خۆپیشاندان لە دژی حکوومەتبشارێتەوە، لە هەمان کات خۆپیشاندان دەکەن و هەڵدەکوتنە سەری و بەدارو بەرد دەری دەکەن.

Back to top button