شاناز برایم ئەحمەد.. لە دزینی سەدان ملیۆن دۆلاری كوردستانەوە بۆ موزایەدەكردن بە ناوی كوردایەتی

شاناز برایم ئەحمەد، ئەو كەسەیە كە لە ژیانیدا بەوە ناسراوە، بە هەموو دەستکەوتێکی کوردستان ژان دەیگری و ئازار دەكێشێت، چونكە نەخۆشییەكە لە ٦٦ەوە بە میرات لە باوانیەوە بۆی ماوەتەوە. بۆیە هیچ كاتێك نابێت بەو مرۆڤەی داكۆكی لە خەڵكی كوردستان بكات. 

مەگەر شاناز هەر ئەو مرۆڤە نییە كە تا ئەوكاتەی مام جەلال لە ژیاندا بوو و سەرۆكی یەكێتی بوو، نەیهێشت هیچ پلەیەكی حزبی هەبێت و بەرپرسی كۆمیتەیەكی بچووك بوو كە تەنیا شەش ئەندامی هەبوو، ئەوانیش هاوكارییان دەكرد لە دزی و بازرگانیكردن لەسەر حیسابی خوێنی خەڵكی كوردستان.

شاناز هەر ئەو مرۆڤە نییە كە خۆی و هاوسەرەكەی بوون بە بەڵا بەسەر خەڵكی كوردستانەوە و لەتیف رەشیدی هاوسەری داوای بڕینی مووچە و قووتی خەڵكی كوردستانیان لە نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق كرد؟

مەگەر شاناز هەر ئەو مرۆڤە نییە كە بە گوتەی خودی كادیرانی یەكێتی، دەیان ملیۆن دۆلاری لە كوردستان دزیوە و لە لەندەن شوققە و ڤێلای بە دەیان ملیۆن دۆلار پێ كڕیوە؟

كەواتە باسی نیشتمانپەروەری و كوردایەتیی چی دەكات؟ كێ دز و خاكفرۆش و خیانەتكارانی بەخشیوە تاوەكوو ڕۆژێك باسی نەخشەی كوردستان بكەن؟ ئەوان هێشتا ئەو مرۆڤانەن كە ئەگەر ڕۆژێك یاسا سەروەر بێت، دەبێت بە دادگای گەل بگەیەندرێن.

Back to top button