شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت لە هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات .
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای کرد، ” دانیشتنی پەڕلەمان نەوەستاوە، ئەوان تا ١/١/٢٠٢١ یان لەبەردەستە بۆ کۆبوونەوەی ئەو وەرزە، گووتیشی ”ڕاپۆرتەکەی حکوومەتیش بۆ دانوستان بەفەرمی گەیشتووە، ڕاپۆرتەکەش ئاڕاستەی لیژنەی دارایی دەکەین وەکو لیژنەی پەیوەندیدار، هەموو هەڵبژاردەکانیان دەخەینە بەردەست، بۆ ئەوەی پێویست بەچی بکات دانیشتنی پەڕلەمان یان بانگهێشتنی لیژنەکە بۆ کۆبوونەوەی لیژنە یان دانیشتنی پەڕلەمان بەشداربێت”.
هەروەها دەشڵێت، ”بۆ ئەوەی شاندی دانوستانکار پاڵپشتی سیاسی و پەڕلەمانیشی هەبێت، هەفتەی ئایندە شاندێکی باڵای پەڕلەمان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیارەکان کۆدەبێتەوە لەسەر ئەو ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتە و نیوەی داهاتی ناوخۆ و مەرزەکان، تاوەکو پشکی بودجەی هەرێم جێگیر بکرێت“.
ئاماژەی بەوەش دا، بۆ دانیشتنی داهاتوو چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەی حکومەتی عیراق دەکەن، بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ بودجەی ٢٠٢١دەکەن، گووتیشی ”لەسەر ئەو ڕێککەوتنە مەبدەئیەی کراوە، ڕەنگە دوای ڕۆیشتنی شاندی پەرلەمان دانیشتنی پەڕلەمان ئەنجام بدەن“.

Back to top button