شاکیرا لە گۆرانییە نوێیەکەیدا شەش پەیام ئاڕاستەی پیکێ دەکات

خانمە گۆڕانیبێژی بەناوبانگ شاکیرا لە نوێترین بەرهەمی هونەریدا کە لەگەڵ کارۆڵ جی خانمە گۆرانیبیژدا وتویەتی، شەش پەیامی ئاڕاستەی جیرارد پیکێ هاوسەری پێشووی کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی” watanserb” شاکیرا لە بەرهەمە نوێێەکەیدا ئەم شەش پەیامەی ئاڕاستەی پیکێ کردووە:

١. ئەوەی لەنێوانماندابوو لەبیرمکرد:

لە گۆرانییەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، بینینی تۆ لەگەڵ کەسێکی نوێدا ئازارم دەدات، بەڵام بەڕاستی بەتەنیام، ئەوەی کە پێکەوە بەسەرمانبرد لەبیرکرا و ئەوە تۆی بێزارکرد، تەنانەت ئێستا ژیانم باشتر بووە، چیتر بەخێرهاتنت لێناکەم لە ژینمدا.

٢. تۆ گەڕانەوەت دەوێت:

لەگۆرانیەکەدا دەشڵێت،” ئێستا تۆ گەڕانەوەت دەوێت، لەوێ چاوەڕێم بکە، وەک ئەوەی کەسێکی گەمژەبم.”

٣. هەڵەکان دووبارەناکەمەوە:

شاکیرا ئاماژەیەکی دیکەشی خستووتەڕوو لە ڤیدیۆکلیپەکەدا کاتێک دەڵیت، پیکێی ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ لای، بەڵام شاکیرا جەختی لەوەکردووەتەوە” هەمان هەڵە دووبارەناکاتەوە”.

٤. تێپەڕاندنی ناخۆشییەکان:

لە گۆرانییەکەدا هاتووە دەڵێت،”رۆشتیت و سێ شتت بەدەستهێنا، باشترین، قورسترین و ئاستێکی بەرزتر.”

٥. “مۆنتۆنیات” لەبیربێت:

لە درێژەی گۆرانییەکەدا، شاکیرا ئاماژە بەوەدەکات کە گۆرانیەکەی ساڵی پار”مۆنتۆنیا” بیربێتەوە، بەدوای نانخواردن لەشوێنێکی دیکەدا دەگەڕێم، ئێستا دەتەوێت بگەڕێیتەوە کاتێک وێنەکانی منت خۆشویست.

٦. من لەسەر پیاوان ناجەنگم:

شاکیرا بە پیکێی هاوسەرەکەی پێشووی دەڵێت” بە خۆشەویستە نوێیەکەت بڵێ کە من لەسەر پیاوان ناجەنگم.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شاکیرای تەمەن ٤٥ ساڵ پێکی دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ خۆشەویستی و بوونی دوو منداڵ لە نێوانیاندا، دواجار و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو جیابوونەوە.

Back to top button