شکانی بۆڕی ئاو لە سلێمانی لە حاڵەتەوە بۆ دیاردە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەهۆی شکانی بۆڕیەکی سەرەکی گواستنەوەی ئاوەوە چەندین گەڕەکی سلێمانی و چەمچەماڵ بێ ئاو دەبن و نیگەرانی خەڵکیش زیاتر بوون.

بەهۆی شکانی بۆڕیەکی سەرەکی دابەشکردنی ئاوی سلێمانی، چەندین گەڕەک لە سلێمانی و چەمچەماڵ بێ ئاو دەبن، جێگەی باسە ماوەیەکە لەشاری سلێمانی بۆڕیەکانی تۆڕی دابەشکردنی ئاوی سلێمانی تێک دەشکێن، بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و پێویستی زۆر لەسەر ئاو خەڵکەکە هەراسان بووە، داوا لە بەرپرسانی حکوومەت دەکەن بەهانای ئەو خەڵکەوە بچێت و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت بۆ دەستنیشانکردنی کەس و لایەنی کەمتەرخەم و سزادانیان.

چالاکوانانی شارەکە پێیانوایە ئەمە دەستێکی لەپشتە و یاری بە ژیان و هەستی خەڵک دەکەن.
ماوەیەک بەر لە ئێستاش بۆڕی ئاوی سەرچنار کە بۆڕیەکی سەرەکیە لە دابەش کردنی ئاو، تێکشکا و چەندین گەڕەکی تری سلێمانی بێ ئاو بوون بۆیە ئێستا خەڵکی سلێمانی زۆر نیگەرانن و داوا لە سەرۆکی حکوومەت دەکەن بەهانایانەوە بچێت.

Back to top button