شیرین فوئاد مەعسوم: هەولێر لەلایەن کوڕە قارەمانەکانی دژەتیرۆری کوردستانـەوە دەپارێزرێت

شیرین فوئاد مەعسوم، سیاسەتمەدار و کچی سەرکۆماری پێشووی عێراق لە هەژماری تایبەتیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە: دژەتیرۆری کوردستان بەڵێنی پاراستنی هەولێری داوە و ئەو شارە لەلایەن ”کوڕە قارەمانەکانی دژەتیرۆری کوردستان“ـەوە دەپارێزرێت.

شیرین فوئاد مەعسوم هەروەها رایگەیاندووە: هەولێر ”جاش و خاکفرۆشی لێنییە تا شارەکە بفرۆشن“ و هەولێر هێزی ترسنۆکی لێ نییە و ”هەر بە پارێزراوی دەمێنێتەوە“.

ئەو لێدوانەی شیرین فوئاد مەعسوم دوای هێرشێک دێت بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە درەنگانی شەوی شەممە 11-9-2021 لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراو.

Back to top button