شەش رێگە بۆئەوەی رێژەی خوێ لە خۆراكەكانت كەمبكەیتەوە

خوێ تامێكی سەرەكی خۆراكە و هۆكارە بۆئەوەی حەز بە تامی خواردنەكان بكەیت، بەڵام خوێ هاوڕێی دڵ نییە و فشاری خوێن بەرز دەكاتەوە، مەترسییە بۆ توشبونت بە نەخۆشی دڵ، بەتایبەتی ئەگەر بڕێكی زۆری لێبخۆیت، پێویستە رێژەكەی كەمبكەیتەوە، كە رەنگە ئاسان نەبێت، بەڵام چەند هەنگاوێك یارمەتیدەرت دەبێت لەم لایەنەوە.

1. هەوڵبدە سەوزە و میوە و گۆشتی فرێش بكڕە، چونكە ئەو جۆرانەی ئامادەكراون رێژەیەی زۆر لە خوێیان تێدایە.

2. یاسای یەك بە یەك بەكاربهێنە، ئەم یاسایە یارمەتیت دەدات رێژەی خوێ كەمبكەیتەوە بە ئاسانی، بۆ هەر هەفتەیەك كە خواردن ئامادە دەكەیت، یەك كەوچكی بچوك خوێ لەناو خۆراكەكەت كەمبكەرەوە، بەوشێوەیە بەردەوام بە تا رادێیت لەسەر ئەوەی خوێی كەم بەكاربهێنیت.

3. ئەو خۆراكانە لە خۆت دوربخەرەوە كە رێژەیەكی زۆر لە خوێیان تێدەكرێت، وەكو خواردنە خێراكان، چپسی پەتاتە.

4. هەوڵبدە خۆت خواردن ئامادە بكەیت و كەمترن كات خواردنی دەرەوە بخۆ.

5. لەبری خوێ بەهاراتی دیكە بەكاربهێنە بۆ ناو خواردنەكانت، وەكو بیبەری رەش، زیرە، زەنجەفیل، رۆزماری، سیر یان هەر جۆرێكی دیكە.

6. بڕی خواردنت كەمبكەرەوە، تا كەمتر بخۆیت كەمتر خوێ دەخۆیت

Back to top button