شەهێن تاڵەبانی چەند نهێنییەک دەربارەی ژیانی ئاشکرادەکات

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ شەهێن تاڵەبانی دەربارەی ژیانی تایبەتی و هونەریی لە بەرنامەی “تاڵ و شیرین” کۆمەڵێک نهێنی ئاشکرا کردووە، رایگەیاندووە بەهۆی ئەوەی پارەکەیان خواردووە نەیتوانیوە منداڵەکانی لە کوردستان بژین، لەهەمان کاتدا تاکو ئێستا سەردانی مەزارگەی هونەرمەندی کۆچکردوو عەباسی کەمەندی نەکردووە.

شەهێن تاڵەبانی دوای ئەوەی لە بەرنامەی “تاڵ و شیرین” تایبەت بەکەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو میوان بوو، دەربارەی ژیانی هونەری و تایبەتی کۆمەڵێک  زانیاری ئاشکراکردووە، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی یەکێک لە وێنە دیارەکانی کە لەگەڵ هونەرمەندی کۆچکردوو عەباسی کەمەندی گرتویانە رایگەیاندووە، دوای ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا و گەڕانەوەی بۆ شاری سنە، ناونیشانی عەباسی کەمەندی وەرگرتووە و بینیویەتی و سوپاسی کردووە کە کارێکی بۆ کردووە وایکردووە ئەمڕۆ خەڵک خۆشی بوێت، ئاماژەی بەوەشکردووە وێنەکەش بۆ ئەو کاتە دەگەرێتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی ژاڵەی پێشکەشکاری بەرنامەکەدا کە ئایا دوای کۆچکردنی عەباسی کەمەندی توانیویەتی سەردانی گۆڕەکەی بکات، شەهێن تاڵەبانی لە وەڵامدا وتی “نەخێر، نەمتوانیوە لەو کاتەوە بڕۆمەوە”، ناوبراو لە درێژەی بەرنامەکەدا گۆرانییەکی پێشکەش بە هونەرمەندی کۆچکردوو عەباسی کەمەندی کرد

Back to top button