شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە: “رۆژى چوارشەممە 15/3/2023، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى تورکیا ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات شەپۆڵێکى بارانبارین تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە ئاستى دابارین لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەرێژەى مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە”.

ئەوەش خراوەتە روو: “زۆرترین رێژەى بارانبارینش لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان و قەزاو ناحییەکانى پارێزگاکە دەبێت بە بەراورد بە ناوچەکانى تر، لەکاتى دابارین پێشبینى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەکرێت”.

هەروەها روونیشکراوەتەوە: “کاریگەرى ئەم شەپۆڵە درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژى پێنجشەممە و باران لەناوچەى جیاجیا دەبارێت بەرێژەى کەمتر، لەگەڵ هاتنى بارستە هەوایەکى سارد بەمەش پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە 4 تا 6 پلە و ئەگەرى بارینى تەزرەش هەیە، لەکاتەکانى ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت”.

Back to top button