شەپۆلێکی دیکەی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی بەهێز بەڕێوەیە و هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمشەو چوارشەممە 22/3/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوکردەوە: “لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی دیکەی بارانی سەرتاسەری بەهێز هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان دەگرێتەوە سەرچاوەکەی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورە و شێی مەداریش کارتێکەر دەبێت لەسەری و هەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت”.

ئەوەشی خستووەتە روو: “ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاوی کتوپڕ هەیە لەهەندێ ناوچەی نزمایی و بەفریش لەناوچە شاخاوییه کوێستاناوییەکان دەبارێت”.

Back to top button