شەپۆڵەكانی گەرما كۆتاییان هات و كەشەكە فێنك دەبێت

سەبارەت بە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆڵێکی گەرمای بەھێزبوو بەرزترین پلەکانی گەرما تا ئاستێکی پێوانەی لە وێستگەجیاجیاکان لەسەر ناوچەکەمان تۆمارکران ،

‎دەتوانین بڵێین ئەمڕۆ چوارشەممە دوایین کات بوو بۆ بەرزی پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داھاتوو دەگەڕێتەوە ئاستی ساڵانەی خۆی پێشبینی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما پلە بە پلە لە سبەیەوە ڕۆژی پێنج شەممەدەست پێدەکات …

‎ڕۆژی ھەینی زیاتر ھەست بە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت وە ڕۆژی دووشەممە جیاوازی دابەزین لە پلەکانی گەرما بە بەراوورد بە ئەمڕۆ بە نزیکەی ٦—٨ پلە نزم بوونەوە دەبێت

‎ تا ئێستا ھیچ شەپۆڵێکی گەرما لە مانگی نۆ تۆمارنەکراوە لە کاتی ھاتنی شەپۆڵی گەرماش کاریگەری کەمترە وە ماوەی مانەوەی لە ڕۆژێک تێپەڕ ناکات ، بەمەش دەتوانین بڵێین شەپۆڵەكانی گەرمای هاوینی ئەمساڵ كۆتایی دێت.

Back to top button