عبدلواحید ئەحمەد: پرۆسەی بەسەنەدکردنی زەوی کارت بەردەوام دەبێت

بینایی کامەران-خۆر
سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا ٦٥ ھەزار زەوی کارت کراونەتە سەنەد بەدەوامیشین تا ئەو پرۆسەیە تەواو دەبێت.
عبدالواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، رای گەیاند هەر لە دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دانیشتنی٥-٥-٢٠٢٠ تایبەت بە گۆڕینی زەویە کارتەکان بۆ سەنەد، ئێمە لە ھەمان ڕۆژ ھەستاین بە دروستکردنی لێژنەکانی پێویست کە ھاوبەشن لە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوو بەرە و بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ، بۆ ئەوە کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا تاوەکو بە ئاسنترین شێوە کارەکان بۆ ھاووڵاتیان ڕایی بکەین، گووتیشی ”ئێستا ھەموو لیژنەکان دەستبەکارن و ژمارەی کارتەکان ١٢٥ھەزار کارتە، تا ئێستاش ٦٥ ھەزار کارتمان بۆ سەند گواستووەتەوە، ڕۆژانەش ھاووڵاتیان سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر-بەشی موڵکایەتی دەکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

Back to top button