عێراق بۆ باشکردنی دۆخی کارەبا یاداشتێکی لێکتێگەیشتی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی ئیمزاکرد

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزارەتی كارەبای عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئیلیكتریكی ئەمریكیدا ئیمزا كرد بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای عێراق،.

وەزارەتی كارەبای عێراق لەبارەییەوە رایگەیاند، لێکتێگەیشتنەکە چەندین تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت، دەبێتەهۆی پەرەپێدانی سیستەمی كارەبا لەبواری وەبەرهێنان‌و زیادكردنی تواناو گواستنەوە‌و نۆژەنكردنەوە‌.

بەپێی ئەو یاداشتە، وەزارەتی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكە توێژینەوە دەكات بۆ سودوەرگرتن لە غاز‌و دروستكردنی چەند وێستگەیەك، هەروەها گرێبەستی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

Back to top button