عێراق ….خۆپیشاندان لە دژی حکوومەتی کازمی دەستیپێکرد

هۆشیار عەلی – خۆر
شه‌وى رابردوو توندوتیژى له‌نێوان خۆپیشانده‌رانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر و هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا روویدا و ئه‌و هێزانه‌ بۆمبى فرمێسكڕێژیان به‌كارهێناو به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ سێ خۆپیشاندەر گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ٦٠ی دیکەش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه‌ لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوە داوە کە هێزه‌ ئه‌منیه‌كان راسپێردراون بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران و رێنمایى توندیان دراوه‌تێ كه‌ ئازارى هیچ خۆپیشانده‌رێك نه‌ده‌ن و په‌نا بۆ توندوتیژى نه‌به‌ن ته‌نها له‌كاتى پێویستى زۆر و دروستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نه‌بێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، هه‌ندێك رووداوى نه‌خوازراو له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر رویانداوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى راستیه‌كان ئاشكرا بن و لێرپرسینه‌وه‌ له‌ ده‌ستدرێژیكاران و كه‌مته‌رخه‌مه‌كان بكرێت.
چاودێران پێیانوایە دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان نائومێدبوونی خەڵکە لە حکوومەتەکەی کازمی و ئەگەری ئەوە هەیە بارودۆخی عێراق لەدەستی کازمی دەرچێت.

Back to top button