عێراق دەبێتە یه‌كێكه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كانى جیهان

((خۆر))- هۆشیار عەلی

كۆمپانیایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى لیستى مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كانى جیهانى دیاریكرد، كه‌ عیراق یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانە و کۆمپانیاکە هەرێمی کوردستانی لە عێراق جیاکردوەتەوە.

كۆمپانیاى به‌هاناوه‌چونى نێوده‌وڵه‌تى، كه‌ كۆمپانیاییه‌كى خزمه‌تگوزارى بوارى ته‌ندروستى و ئاسایشه‌ و باره‌گاكه‌ى له‌ سه‌نگافوره‌یه‌، له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئارامترین ده‌وڵه‌ته‌كانى جیهان بریتین له‌ “گرینلاند، سویسرا، سلۆڤینیا، نه‌رویج، فنله‌ندا و دانیمارك”.

هه‌روه‌ها وڵاته‌كانى “لیبیا، سوریا، ئه‌فغانستان، عیراق و كۆمارى ئه‌فریقاى ناوه‌ڕاست” مه‌ترسیدارترین پێنج ناوچه‌ى جیهانن، ئه‌وه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنى مه‌ترسییه‌ ئه‌منى و سیاسییه‌كان و گرژى كۆمه‌ڵایه‌تى، كه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ روبه‌ڕوى گه‌شتیاران ببێته‌وه‌، بەڵام کۆمپانیاکە هەرێمی کوردستانی لە عێراق جیاکردوەتەوە و بە ناوچەیەکی ئارامی داناوە.

Back to top button