عێراق لە لێواری ڕووخاندایە و جاشپەرلەمانتارەكانیش ئومێدیان هەیە

((خۆر))- شاڵاو عەلی

عێراقییەكان و سیاسەتمەدارانی پێیوانوایە كە لە سایەی ئەو دۆخەی لە عێراقدا هەیە، بە تایبەتیش بەهۆی گەندەڵی و كورتهێنانی بەردەوامی دارایی دەوڵەتەكە، ئابووری و سیستەمی سیاسیی عێراق لەناو دەچێت، كەچی جاشپەرلەمانتارە كوردەكان ئومێدێكی زۆریان پێ هەیە و دەیانەوێ لەبەر خاتری ئەو وڵاتەی لە لێواری لەناوچوونە، كورد دەستبەرداری مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی خۆی بێت.

به‌پێیی هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستدان، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی عێراق ده‌كات له‌ 2003 وه‌ تا 2020دا ڕوینه‌داوه‌. ئه‌و تراژیدیایه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوانیی عێراقیه‌كان ده‌كات‌ زۆر كاره‌ساتاویتره‌ له‌ چركه‌ساتی كه‌وتنی سه‌دا‌م له‌ 2003دا، له‌ چركه‌ساتی كه‌وتنی موسڵ له‌ 2014دا.

عێراق لە كۆڵانێكی داخراوی ئابووری و سیاسی و ئاسایش و سه‌قامگیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دیمۆگرافیدایە و پێشتریش هەروابوە، بەڵام له ‌نێوان  2003 تا 2020دا، هه‌میشه‌ ده‌وڵه‌تانی سیستمی ئه‌نته‌رناسیۆنال له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری جیاواز ئاماده‌بوون هاوكاریی عێراقی عه‌ره‌بی بكەن، به‌ڵام ئێستا هیچ ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی سیستمی ئه‌نته‌رناسیۆنال ئاماده‌یی هه‌مان هاوكاریی تێدا نییە. چیتر عێراق چه‌قی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا نییه‌، عێراق ته‌نها له‌ په‌راوێزدا ده‌بینرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆیە دوو گریمانەی لەبەردەمدایە:

یه‌كه‌میان بریتیه‌ له‌ مانه‌وه‌ی عێراق له‌ دۆخی ئێستادا. واته‌ ده‌ستكارینه‌كردنی سنووره‌كانی و هێشتنه‌وه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دانپیادانراو، به‌ڵام وازلێهێنان و ده‌ستلێبه‌ردانی و بایه‌خنه‌دان به‌ گەڕانەوەی بۆ هه‌مان سه‌رده‌می 1991، واته‌ سه‌رده‌می گه‌مارۆ و برسیه‌تی و داڕزان و تارمایی و مردن به‌ هێواشی.

ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر قۆناغی نێوان 1991 و 2003 بڵایانكرده‌وه‌، زۆر ترسناكترن له‌ ژماره‌ی قوربانیه‌كانی تیرۆر له‌ عێراقدا.

گریمانه‌ی دووەمیش بریتیه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق له‌ ناوه‌وه‌، واتە ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تانی سیستمی ئه‌نته‌رناسیۆنالیش نه‌توانن ڕێگای لێبگرن. له‌ دۆخێكی واشدا دیسان عێراقیه‌كان ده‌ڕۆنه‌ نێو دنیایه‌كی نەزاندراو.

عێراقییەكان بە باشی دركیان بەم مەترسییە كردووە، بۆیە ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا لە یەكەمین ڕۆژی ساڵی 2021دا رای گەیاند، ئەمساڵ، ساڵی داڕمانی پڕۆژەی سیاسیی پێكهاتەی عەرەبی شیعییە لە عێراق، ”ئەگەر عاقڵەكانی نێو پێكهاتەی شیعە بە سیفەتی زۆرینەیان كە فەرمانڕەوای وڵاتن، جێگرەوەیەكی مەدەنی پێشكەش نەكەن، هەموو سیستەمی دەوڵەتی عێراق دادەڕمێت“.

لە بەرامبەر ئەم دۆخەی عێراق كە هەموو عێراقییەكان حەقیقەتەكەی دەزانن، ژمارەیەك پەرلەمانتاری دژ بە هەرێمی کوردستان هەن كە هەرچەندە كوردن، بەڵام بەوپەڕی بێشەرمی پشتیوانی لە عێراق دەكەن بەرامبەر بەو هەرێمەی لێیەوە بوون بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دەیانەوێت خەڵكی كوردستان لە پێناو وڵاتێك كە لەسەر لێواری داڕوخانە، واز لە هەموو مافەكانی خۆیان بێنن و وەك ئەوان عەبای جاشایەتی بكەنە بەریان.

Back to top button