عێراق (پەکەکە)ی بە ئاو فرۆشتووەتە تورکیا

عێراق لەبەرامبەر بە ئاو، گلۆپی سەوزی بۆ هێرشکردنە سەر قەندیل داوەتە تورکیا

((خۆر))- هۆشیار عەلی

عێراق، لەبەرامبەر بە رێژەی پێویست لە بەردانەوەی ئاوی دیجلە و فورات، گلۆپی سەوزی بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر پەکەکە داوە بە تورکیا و بەڵێنی هاوکاریکردنیشی داونەتێ، بەڵام کێشەی عێراق ئەوەیە کە ئێران نایەوێ پەکەکە لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستاندا کۆتایی بێت، ئێستا وەکو بەشێک لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی مامەڵەیان پێوە دەکات، ئەوەش ترسی بۆ حکوومەتی عێراق دروستکردوە کە لەسەر هێرشکردنە سەر پەکەکە لەگەڵ تورکیا رێکەوتووە، کە ئەگەری هەیە کاردانەوەی ئێرانی لێبکەوێتەوە و سزای عێراق بدات.

چاودێران پێیانوایە ساڵانێکی زۆرە تورکیا ئاوی دیجلە و فورات وەکو کارتی سیاسی لەسەر سووریا و عێراق بەکاردەهێنێ، بەشێوەیەک کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێش پەنجاکان، لەو کاتەی تورکیا دەستی کرد بە دامەزراندنی چەندین پڕۆژەی گەورەی گلدانەوەی ئاو لەسەر ئەو دوو ڕووبارە کە درێژدەبنەوە بۆ ناو خاکی سووریا و عێراق، لەو کاتەشەوە وەکو کارتی فشاری سیاسی لەسەریان بەکاریهێناوە.

Back to top button