عێراق گڵۆپی سەوز دەداتە تورکیا بۆ لێدان لە پەکەکە

((خۆر)) – تایبەت

عێراق لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە پرسی بەردانەوەی ئاوی دیجلە و فورات دەگاتە ڕێکەوتن و لەبەرامبەر بەوە گڵۆپی سەوز دەداتە تورکیا بۆ لێدان لە پەکەکە لە قەندیل و شنگال.

سەرچاوەکانی زانیاری ئاشکرای دەکەن تورکیا نزیکبووەتەوە لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بۆ لێدان لە پەکەکە لە شنگال و قەندیل، بۆ ئەوەش لەگەڵ عێراق رێکەوتووە و لەبەرامبەر بە بەردانەوەی ئاوی پێویست بۆ عێراق گڵۆپی سەوزی پێدراوە.

بەپێی زانیاریەکان، پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگال بەنیازن بەیەکەوە شەڕی تورکیا بکەن، بەڵام چاودیران پێیانوایە ئەگەر حەشد بچێتە پاڵ پەکەکە ئەوە لە شنگال دەکەوێتە بەر هێرشی ئاسمانی تورکیا، ئەوەش ئەگەری هەیە شەڕی ئێران و تورکیای لێبکەوێتەوە.

Back to top button