عێڕاق و ھەرێمی کوردستان ھەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ھەواڵدەرەکەی تورکیا چڕکردوەتەوە

بینایی کامەران-خۆر

تەحسین خەفاجی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی “پەیوەندی و هاوئاهەنگی لەنێوان پرۆسە هاوبەشەكان و لایەنە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان هەیە لەسەر ئەو بۆردومانەی توركیا، كە بوەهۆی شەهیدبونی دوو ئەفسەر و سەربازێكی عێڕاقی”.

ئەوەشی رونكردوەتەوە، پەیوەندییەكان بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی ئەو میكانیزمەی توركیا پشتی پێبەستوە و ئەو سیخوڕەی زانیاری پێداون و ئاراستەی كردون بۆ بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی عیراقی، ئەوكارەش لەلایەن لیژنەیەكەوە ئەنجامدەدرێت بۆ زانینی هۆكاری هێرشەكە و ئەوەی چۆن توركیا پشتی بەو زانیاریانە بەستوە.

وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق تەئكیدیكردوەتەوە، دەستدرێژیەكانی توركیا بەرەوپێشچونێكی مەترسیداریان بەخۆیانەوە بینیوە و ناكرێت بەردەوام بن.

Back to top button