عێڕاق گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەست پێدەکاتەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر
بەپێی بڕیارێکی لێژنەی باڵای تەندروستی و سەڵامەتی عێڕاق، لەمەودوا رێگە دەدرێت بە گەشتکردنی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات .
لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی عێڕاق بڕیاریدا کە هاووڵاتیان دەتوانن گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن لە ڕێگەی فڕۆکەوە، بەڵام چەند مەرجێکی داناوە کە لەکاتی گەڕانەوەدا پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران بکرێت و دواتر بەپێی ئەنجامی پشكنینەکان مامەڵە لەگەڵ گرشیارەكەدا بکرێت، ئەگەر کەسەکە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت ئەوە ڕاستەوخۆ دەبردرێتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ئەگەر هەڵگر نەبێت بۆ ماوەی چوواردە ڕۆژ کەڕەنتین دەکرێت، بەم شێوەیە هاوڵاتیان دەتوانن گەشت بکەن بۆ دەرەوەی عێڕاق.
Back to top button