عەباس فەتاح، ڕاست دەکات خۆی و حزبەکەی لەپەیامەکەی پلاسخارت تێنەگەیشتوون!

عەباس فەتاح، ئەندام پەرلەمانی یەکێتی، هاتووە باسی جۆرێک لەهەڕەشەکەی پلاسخارت دەکات، ئەوەی کەپێشوەختە پلاسخارت باسی کرد ئامۆژگاری نەبوو، بەڵکو جۆرێک بوو لەهەڕەشە، ئەگەر UN ئەمەی دەزانی بۆچی ڕێگەدەدات دۆخی عێراق و هاوسەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق تێکبچێت کە ئەو بۆ بەنوێنەرایەتی نێردراوە؟ بەم لێدوانە عەباس تێنەگەیشتنی خۆیی و حزبەکەی ڕاگەیاند کە بەڕاستی لە پلاسخارت تێنەگەیشتوون، چونکە ئەگەر تێبگەیشتایەن ئەوا نەدەچوونە پاڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ئێران لەعێراق، وە دووبارە کەسێکتان کاندید نەدەکرد کەزۆرینەی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە، ئەوەش پارتیە کەزۆرینەیە، عەباس ڕاست دەکات.

Back to top button