عەبدولخالق باپیری: هاوکاری هێزی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: هاوکاری و پشتگیری  هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لە هەموو ڕوویەکەوە بەردەوامە و یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵیان هەیە بۆ بەردەوامی هاوکاریەکان تاوەکو ساڵی 2026.

عەبدولخالق باپیری ، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هاوکاری و پشتگیری کردنی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لەڕووی هاوکاری لۆجستی و ماددیش بەردەوامە و نەوەستاوە، بۆیە لە هەموو روویەکەوە هاوپەیمانان هاوکاری هێزی پێشمەرگە دەکەن.

عەبدولخالق باپیری گوتیشی: یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ هاوپەیمانان تاوەکو ساڵی 2026  ئیمزا کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری هێزی پێشمەرگە بکەن

Back to top button