عەبدولسەلام بەرواری: ئەمجارە هیچ ڕێگە نەماوە و پێویستە وادەی هەڵبژاردن دیار بکرێت

چاودێرێکی سیاسی باس لەوە دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت، ئەمجارە هیچ ڕێگەی دی نییە و پێویستە وادەکەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی کۆمسیۆن دەست بە ئامادەکارییەکان بکات.

عەبدولسەلام بەرواری ، چاودێری سیاسی و ئەندامی پێشووی شاندی دانوستانکاری پارتی، ڕایگەیاند: سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جاری سێیەمە بە ئەرکی یاسایی خۆی هەڵدەستێت، چونکە ئەرکی سەرۆکی هەرێمە داوا لە حکوومەت و پەرلەمان بکات ئامادەکاری بکەن بۆ هەڵبژاردن، بەڵام بەداخەوە لایەنێک بەربەستی دروستکرد و هەڵبژاردن لە وادەی خۆی نەکرا و دواتر بڕیاری دادگای فیدراڵی درا ، بۆیە سروشتییە کۆمسیۆنی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان بکات، ئەمجارە سەرۆکایەتی هەرێم بووە چەترێک بۆ هەرێمی کوردستان تا لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ بکات بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن ڕایگەیاندووە: ناتوانین پێش 17/2هەڵبژاردن ئەنجام بدەین، دواتر هەر کاتێک دیار بکەن ئامادەین، بۆیە هیوادارین  ئەمجارە بەربەست دروست نەکرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت، چونکە پارتی زیاتر سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەوانەی دیکە کێشەی ناوخۆییان هەیە، ئەوەش جێگەی داخە بۆ پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بۆ سومعەی هەرێم باش نییە، چونکە پرۆسەی دیموکراسی پێویستی بەوە هەیە  هەڵبژاردن بکرێت .

عەبدولسەلام بەرواری گوتیشی: حکوومەت و سەرۆکی هەرێم و پارتی دێن بۆ هەڵبژاردن، چونکە پارتی هەمیشە پابەندی وادە دەستورییەکانە بۆ هەڵبژاردن، بۆیە ئەمجارە هەر چۆنێک بێت پێویستە وادەکە دیار بکرێت ئینجا رێککەوتن بکرێت،  چارەی دیکە نییە و پێویستە هەڵبژاردن بکرێت و چیتر دوانەخرێت، چونکە ھیچ رێگەی دیکە نەماوە بۆ ئەوەی هەر

Back to top button