عەزیز وەیسی نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی “عەزیز وەیسی” نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی” هەورى لار” لە چەناڵی خۆی لە یوتوب بڵاوکردەوە.

 هەورى لار” گۆرانییەکی شادە و تێکست ومیوزیکەکەی فۆلکۆرە، رێکخسنەکەی “دەیڤد نیازی” بۆی کردووە، “پەیمان زەمانی” کاری دەرهێنانی بۆکردووە.

عەزیز وەیسی له‌ ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانیی (بۆ تۆرای) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، چەندین کلیپ و ئەلبومی هەیە و لەسەر ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.

Back to top button