عەلی رەشید: بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاو، ده‌بێت واز له‌ بیرهه‌ڵکه‌ندن بهێنین

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاو، ده‌بێت واز له‌ بیرهه‌ڵگه‌ندن بهێنین، پێویسته‌ سوود له‌ ئاوی سه‌ر زه‌وی وه‌ربگرین و بۆ پرسی ئاو پڕۆژه‌ی ستراتیژیمان هه‌بێت.

عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر،  رایگه‌یاند، زۆرترین ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ رووبه‌روومان ده‌بنه‌وه‌، كێشه‌ی شاره‌وانی، كاره‌با، به‌نزین، كشتوكاڵ و ئاوه‌

سەبارەت بە پرسی کارەبا وتیشی: ماوه‌ی سێ مانگه‌ كار له‌سه‌ر كێشه‌ی كاره‌با ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت پرسی مۆلیده‌، مانگانه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێر كرێی كاره‌بای مۆلیده‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌ده‌ن‌، جیا له‌وه‌ش كاره‌بای نیشتمانی كه‌متر به‌ هه‌ولێر ده‌درێت، ئه‌م دابه‌شكردنه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كرێت، بۆیه‌ داوامانكردووه‌ دووباره‌ پێداچوونه‌ بكرێت.

راشیگەیاند:”پێداچوونە بە زیادكردنی نرخی كاره‌بای سیتییەکان دەکەین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌ بێت، هاووڵاتی ده‌بێت بۆ كرێی كاره‌با كار بكات”.

راشیگەیاند، بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاو، ده‌بێت واز له‌ بیرهه‌ڵکه‌ندن بهێنین، پێویسته‌ سوود له‌ ئاوی سه‌ر زه‌وی وه‌ربگرین و بۆ پرسی ئاو پڕۆژه‌ی ستراتیژیمان هه‌بێت.

Back to top button