غالب محەممەد : سوپاسی لایەنە عێراقیەکانی بەشدار لە حکوومەت دەکەین کە پێشنیارەکەی ئێمەیان قبوڵ کرد

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەیەکی عێڕاقی، غالب موحەمەد پەرلەمانی کوردی عێڕاقچی سوپاسی لایەنە عێڕاقیەکانی بەشدار لە حکوومەت دەکات لەسەر ئەوەی کەوا پێشنیاری ئەوانیان قبوڵ کردوە و 320 ملیارەکەیان نەناردوە.

غالب موحەمەد، پەرلەمانتاری کوردی عێڕاقچی لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی (ئەلحەیات) سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێـمی کوردستان و هەڵوێستی لایەنە کوردیەکان لەسەر نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە دەڵێت ” سوپاسی لایەنە عێراقیەکانی بەشدار لە حکوومەتی عێڕاق دەکەم بەناوی خۆم و براکانمەوە کە پێشنیارەکەی ئێمەیان وادیارە قبوڵ کرد و ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان نانێرن”.
هەورەها سەبارەت بە هەڵوێستی حیزبەکانی تر دەڵێت ” ئێستا پێش هەڵبژاردنە تەنانەت ئەو حیزبانەی کە بەشداریشن لە حکوومەت هاتوونەتە بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئەوە شتێکی باشە لەم کاتەدا بۆ ئەوەی بە گشی لایەکمان بتوانین ئەم هەڕێمی نەهێڵین کە بووەتە شێرپەنجە بە عێڕاقەوە “.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی هەفتەیەکە هەر هەمان ئەو تاقمە داوا دەکەن خەڵک دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوەستێتەوە و داوای مووچەکانی بکات لەکاتێکدا خۆیان داوای بڕینی مووچەی ئەو خەڵکەیان کردوە.

Back to top button