فازڵ میرانی: پارتی پێویستییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌نگمان پێده‌ده‌ن

بانگه‌شه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وامه‌ و له‌شاری هه‌ولێر فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه‌ بۆ كادر و لایه‌نگرانی پارتی قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند: پارتی پێویستییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌نگمان پێده‌ده‌ن.
فازڵ میرانی رایگه‌یاند: له‌ قوتابخانه‌ی پارتیدا هه‌ست به‌بوونی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كرێت ، پارتی به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان دامه‌زرا.
گوتیشی: كاڵفامه‌كان وویستویانه‌ مێژوومان بسڕنه‌وه‌، پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان ئه‌ركێكه‌ بۆ پاراستنی مێژوومان، مێژوو به‌بێ جوگرافیا هه‌ر به‌مێژوو ده‌مێنێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان ئه‌ركێكه‌ بۆ پاراستنی مێژوومان، پێشكه‌وتنخوازی یه‌كێكه‌ له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی پارتی.
فازڵ میرانی گوتیشی: بارزانی نه‌مر هیچ كات دانوستانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی عێراق ڕه‌تنه‌كردووه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: داستانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مایه‌ی سه‌رفرازی گه‌لی كوردستانن و له‌قوتابخانه‌ی پارتیشدا هه‌ست به‌بوونی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كرێت
فازڵ میرانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ده‌بێ یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین و پێویسته‌ له‌سه‌ر پرسه‌ ستراتیژییه‌كانیش هاوبه‌ش بین .

Back to top button