فراکسیۆنی پارتی: هۆکاری دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سیاسییە

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی: هۆکاری ڕێگری کردن و دواخستن لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵبجە سیاسییە ، چونکە هیچ بیانوویەک نییە بۆ ڕێگریکردن لە پەسەندکردنی و ئێمەش  ڕازی بووین دوابخرێت بۆ ئەوەی هەمووان ڕازی بن و دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت، چونکە بخرێتە دەنگدان و دەنگی پێویست نەهێنێت ڕەتدەکرێتەوە و دەچێتە خولێکی دیکە.

شوان کەلاری،ڕایگەیاند: هۆکاری دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سیاسییە، ڕاستە ئەوان بیانووی ئەوە دەگرن حکوومەت نەخشەیەکی تازەی هەڵەبجەیان بۆ ڕەوانە بکات، بەڵام ئەوە بابەتەکە نییە و سیاسییە، پێیان ناخۆشە پارێزگایەک بۆ هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت و ئیستحقاقی ماددی بۆ زیادبکرێت وەکو پارێزگاکانی دیکە، ئەو غەدرە مێژووییە لە هەڵەبجە کراوە لە سەدەی بیستەم، بەدرێژایی مێژوو لەسەر ئاستی جیهان تاکە نموونەیە وڵاتێک چەکی کیمیاوی دژی هاووڵاتیی خۆی بەکاری بێنێت، بۆیە بە ڕوونی باسی ناکەن بۆ ڕێگری دەکەن، تەنها بیانوو دەگرن.

شوان کەلاری گوتیشی: عێراق کاتی خۆی کە ڕوخا بەهۆی ئەوە بوو چەکی کیمیاوی دژی خەڵکی خۆی بەکار هێنا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاتنە سەرخەت کە چەکی کیمیاوی هەیە و دژی هاووڵاتیی خۆی بەکاری هێناوە، بۆیە عێراقییەکان لەسایەی قوربانیانی هەڵەبجە خۆشترین ژیانیان بۆ فەراهەم بووە و لەخوێندنەوەی یەکەم و دووەم کێشەیان نەبووە، تازە هاتوون ڕێگری دەکەن، بۆیە پێم وایە لەکۆتاییدا پەسەند دەکرێت.

کەلاری باسی لەوەش کرد: ئێمە بۆیە ڕازی بووین دوابخرێت و نەخرێتە دەنگدان تا ڕەت نەکرێتەوە،؟چونکە ڕەتبکرێتەوە و دەنگ نەهێنێت دەچێتە خولێکی دیکە، بۆیە پێمان باش بوو دوابخرێت بۆ ئەوەی قەناعەتیان بۆ دروست بێت و پڕۆژەیاسایەکە پەسەند بکرێت.

Back to top button