فراکسیۆنی پارتی: هیچ بیانووەک نەماوە بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجە پابەند بووە، ئەوەی لەسەر حکوومەتی هەرێمە جێبەجێی کردووە، پێویستە حکوومەتی عێراقیش پابەندی ناردنی پشکی هەرێم بیت، چونکە هیچ بیانووەک نەماوە بۆ نەناردنی پشکی هەرێم.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ،ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی لەسەری بووە لەگەڵ حکومەتی عێراق پاندی ڕێککەوتن بووە و پێویستە ئەوانیش پابەندی رێککەوتنەکە بن و پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن، چونکە هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنە نەوتی و نانەوتییەکان بووە، پێویستە ئەوانیش پابەندبن و پشکی هەرێمی کوردستان بەتەواوی ڕەوانە بکەن، نەک وەکو پێشتر ناگاتە نیوەی مووچەی فەرمانبەران.
د. ڤیان سەبری گوتیشی: تا ئێستا حکوومەتی عێراق بەپێی یاسای بودجە پابەند نەبوونە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جا بە هەر بیانوویەک بێت، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چۆتە بەغدا و هەموو وەرقەکانی خۆی بە شەفافانە بەپێی یاسای بودجە ڕادەستیان کردووە و دیوانی چاودێری دارایی عێراقیش هاتوون بۆ هەرێم هەموو شتێکیان بە شەفافی بینیوە، بۆیە پێویستە ئەوانیش پابەندبن.

Back to top button