فرمێسک بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ فرمێسک حافز سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێی هونەرییە و بەمزووانە بڵاویدەکاتەوە.

فرمێسک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک هۆنراوەی گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، رەنج سەنگاوی و بورهان موفتی و دڵزار ئوبێدی لە کارە نوێکەیدا هاوکاریان کردووە، وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویبکاتەوە.

فرمێسك حافز خه‌ڵكی شاری مهاباتی رۆژهەڵاتی كوردستانی، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و كلیپه‌، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی یه‌كه‌می به‌ناوی “مه‌ی” توانی هه‌وادارێكی زۆر به‌ده‌ستبهێنێت.

Back to top button