حەشدی شەعبی ڕێگرە لە بەئەنجام گەیاندنی لێکۆڵێنەوە لە ھێرشە موشەکێکەی سەر پارێزگای ھەولێر

بینانی کامەران-XOR

پێگەی ئەلیکترۆنی(العربي الجديد) ئاشکرایکرد، دوای تێپەربوونی زیاتر لە ٢٠رۆژ بەسەر ڕووداوی ھێرشە موشەکێکەی سەر پارێزگای ھەولێر، تێدا بنکەی سەربازی (حەریر) کرایە ئامانج، پاش لێکۆڵینەوە دانپێدانانی یەکێک لە ئەنجامدەرانی ھێرشە موشەکێکە، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغدا، ھیچ ھەنگاوێکی ئەوتۆیان نەگرتوەتە بەر، لە ناساندنی لایەنی تۆمەتبار بە ڕەسمی، ھەرچەندە لە لێکۆڵینەوەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان  دەرکەوتوە میلیشکانی (كتائب سيد الشهداء) لە پشت ھێرشە موشەکێکی سەر پاێزگای ھەولێرن.

لەم بارەییەوە ئەندامێکی پەرلەمانی عێڕاق سەر بە فراکسیۆنی(النصر) حەیدەر عەبادی، کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەداوە ، مستەفا کازمی ڕووبەروی فشارێکی زۆری حەشدی شەعبی بووەتەوە لەسەر پرسی ھێرشە موشەکێکی سەر پارێزگای ھەولێر، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان ھەندێک لەو کەسانی کە تۆمەتبار کراوە بەو ھێرشە ئێستا لە بەغدادن بەڵام نەتوانراوە بانگھێشتی لێکۆڵینەوە بکرێن، لە نێوانیاندا ناوی بەرپرسی(كتائب سد الشهداء) ابو آلاء الولائی ھاتووە

Back to top button