فه‌لسه‌فه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی

سەعید مەموزینی

هاورێم حوسێن سه‌مه‌دی یادی به‌خێر گوتی :(له‌كاتی شه‌ڕی دیموكرات وكۆمه‌ڵه‌ له‌لایه‌ك وحكومه‌تی ئیسلامی ئێرانله‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ساڵی 1980چومه‌ مه‌هاباد پێشمه‌رگه‌كانی كورد به‌چه‌كه‌وه‌ وه‌ستابوون ، پرسیارم له‌پێشمه‌رگه‌یه‌ك كرد بۆ چه‌كت به‌ده‌سته‌؟

پێشمه‌رگه‌: بۆ خودموختاری.

سه‌مه‌دی: خودموختاری چییه‌؟ پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامیدایه‌وه‌ :نازانم چییه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر خودموختاریمان نه‌ده‌نێ تا قومده‌رۆینه‌ پێشه‌وه‌.)

دیاره‌ كورده‌كان حه‌ماسین وخاكی خۆیان خۆش ده‌وێت به‌ڵام به‌ پێی ئه‌و وه‌ڵامه‌بێت چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ بێ ئه‌وه‌یمێشكیان چه‌كدار بێت، ئه‌وه‌ بووه‌ هۆكار جگه‌ له‌و شه‌ڕانه‌ كۆمه‌ڵه‌و دیموكراتیش به‌ر ببنه‌ گیانی یه‌ك ئه‌و كاته‌ی چونه‌چیا، ئه‌و رووداوانه‌ به‌ر له‌و شه‌ڕه‌و دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ش هه‌رهه‌بووه‌، كۆمه‌ڵه‌ زۆرجار له‌بواری نه‌ته‌وه‌یی ده‌رده‌چوووجیھانی بیری ده‌كرده‌وه‌، به‌ڵام ئایا راستبوو، بێگومان نه‌خێر چونكه‌ دواتر له‌هزری جیھأنی لایداو خۆیبه‌نه‌ته‌وه‌یی چه‌پ له‌قه‌له‌م دا .

به‌تایبه‌ت له‌داواكاری خۆیان به‌ندێكیان بۆ ئێران پێشكه‌شكرد به‌ناوی به‌ندی شه‌شه‌م كه‌ به‌ پێی ئه‌و به‌نده‌ داواكرابوو ئه‌و كوردانه‌ی له‌ ساڵی 1975له‌دوای نه‌كسه‌ی شومی جه‌زایر ئاواره‌ی ئێران ببون له‌ ئێران ده‌ر بكرێن خودیخواڵێخۆشبوو ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌ ئه‌و به‌نده‌ی دوور له‌واقع و به‌منداڵانه‌ ناوبرد.

ئه‌وه‌ش هه‌مووی گوناهی كورد نییه‌، به‌لكو زۆری گوناهی داگیركه‌رانه‌ كه‌ كوردستانیان به‌ دواكه‌وتوویی هێشتۆته‌وه‌له‌ بواری فه‌رهه‌نگی وئابووری و رامیاری وكۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌كه‌ن به‌ سیاسه‌تی په‌رت كه‌و زاڵبه‌ ،،به‌پێی زانستی فه‌لسه‌فی خۆناسین باشترین ناسینه‌ به‌رله‌هه‌لگرتنی چه‌ك پێویسته‌ وڵاتی خۆت بناسیت ئه‌و وڵاته‌یقوربانیی بۆده‌ده‌یت پێویسته‌ بیناسی ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌ویی،ئه‌وه‌ نابێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان وه‌كو یه‌ك بیربكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌رهه‌موومان یه‌كسان بیرمانكرده‌وه‌ كه‌واته‌ بیرناكه‌ینه‌وه‌.

مرۆڤ له‌ زاته‌وه‌ گرێدراوی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو كۆمه‌ڵگایه‌ توانای نییه‌ به‌ته‌نیایی بژیت و ئه‌و ژیانه‌ی  لێكۆلینه‌وه‌یله‌سه‌ردا نه‌كرێت شایانی ژیان نییه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌وه‌ستێت ژیان وه‌كو به‌ردێكی لێدێت راوه‌ستاو وناجولێته‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌دوو شت مرۆڤ وهزر بێگومان ئه‌وانه‌ی پارتی وكۆموڵه‌كوردییه‌كانیان دامه‌زراند خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ومرڤایه‌تی بوونه‌ چونكه‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ریان  ره‌د نه‌كرده‌وه‌ و قبولیانكرد ، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ری كورد له‌به‌ر فكریره‌گه‌ز په‌رستیه‌وه‌ ، كوردی قبول نه‌ده‌كرد ومافی كوردی نه‌ده‌بینی ، لێره‌دا پێكدادان دروست ده‌بوو چونكه‌ هێرشده‌كرایه‌ سه‌ر كورد ، وكورد به‌رگریی ده‌كرد.

كورد دوور بووه‌ له‌فه‌لسه‌فه‌ی شه‌ڕخوازی ،به‌ڵام حه‌ق چییه‌ ؟ له‌وانه‌یه‌ پرسیار له‌ كه‌سێك بكه‌ی له‌شه‌قامیهه‌رشوێنێكی دونیا له‌وه‌ڵام بوه‌ستێت به‌ڵام پێی بڵێی ناحه‌قی چییه‌ ؟ به‌ خێرایی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌،ئێستا هه‌ركه‌سێكبخوێنێته‌وه‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ ناحه‌قی چییه‌ به‌ڵام حه‌ق وناحه‌قی لای هه‌موان یه‌كسان نییه‌ ،ئه‌وه‌ی من ده‌زانم كورد بۆپێشگیری له‌ خوێن رێژی له‌ زۆر له‌ مافەكانی خۆی خۆشبووه‌،

له‌ ئنگلستانی سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌یه‌م  ناكۆكی له‌نێوان خه‌ڵك دروستبوو، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافی خودایی پاشایان چییه لەوسەردەمە شایان بە خاوەنی گیان  و ماڵی خەڵك دەزانی ئەوەیان بە حەق دەزانی ، تا كرامۆل شۆڕشی لە  دژیشا كرد و سەری شای لە گەردەن  جیا كردەوە.

Back to top button