فوائد حسێن: ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردوین

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەلایەن ئەمریکاوە گڵۆپی سەوزیان بۆ کڕینی غاز و کارەبا لە ئێران بۆ ھەڵکراوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، عێراق بەردەوام دەبێت لە وەبەرھێنان لە کەرتی غازدا و لە داھاتوودا عێراق دەبێتە گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری غاز. دەشڵێت، “ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵکردوون بۆ بەردەوامیدان بە کڕینی غاز و کارەبا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.”

ڕاشیگەیاند، لە دانەوەی قەرزەکان بە کۆمپانیاکانی رووسیا کە لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کاردەکەن دووچاری ئاستەنگ بوونەتەوە.

Back to top button