فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان بەئەلکترۆنی دەکرێ

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان گوتی، پڕۆژەی ستراتیژیەتیپڕووبەڕەوبوونەوەی گەندەڵی کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە لەم مانگەداپڕاپۆرتی یەکەم بڵاو بکرێتەوە. باسی لەوەش کرد، بڕیارە فۆرمی پڕکردنەوەی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپڕسانیش بەئەلکترۆنی بکرێت.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ”سەردانی وڵاتی ئوردنمان کرد لەسەر داواکاریی بانکی نێودەوڵەتی و چالاکییەکی هاوبەش بوو لە نێوان دەستپاکیی هەرێم و عێراق و ئوردن و لوبنان لەسەر بابەتی هاوکاریکردنی بانکی نێودەوڵەتی بۆ چۆنیەتیی بەئەلکترۆنیکردنی بابەتی فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامان و لە زۆر وڵات پڕکردنەوەی فۆرم بۆ ئەو کەسانەی پێویستە پڕ بکەنەوە، کراوەتە ئەلکترۆنی، بۆیە بانکی نێودەوڵەتی بڕیارە لە شەش مانگی داهاتوودا یارمەتیمان بدەن و هەندێک شارەزایان هێنابوو، لەوانە وڵاتی ئۆکراینا، کە چۆن هاوکاریمان بکەن لەو باتە و بڕیارە سەردانی هەرێم و عێراق بکەن و ئێمەش پڕۆپۆزەڵی خۆمان پێشکەش کردووە، چۆن دەتوانن هاوکاریمان بکەن و حکوومەتی هەرێمیش خۆی بەرنامەی هەیە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بەئەلکترۆنی بکات تا 2025، ئەوەش دەبێتە هەنگاوێکی باشتر هەم لەگەڵ کار و چاڵاکییەکانی حکوومەت ببەسترێتەوە و هەم کارمەندی کەمتری دەوێت و وەرەقە نامێنێت و بەئاسانی فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامان پڕ دەکرێتەوە کە بەپێی یاسا دەیانگرێتەوە.”

حاکم ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: ”ئێمە کێشەی پڕکردنەوەی فۆرممان نییە لەلایەن ئەوانەی دەیانگرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی فۆرمەکان زۆر زۆرن ئەگەر بەئەلکترۆنی بێت ئاسانتر دەبێت و وردبینیشی زووتر تێدا دەکرێت، بۆ نموونە، ئەفسەران لە ناوخۆ و پێشمەرگە لە پلەی موقەدەم بۆ سەرەوە پێویستە پڕی بکەنەوە، ئەمەش بە هەزاران فۆرمە و ئێمەش کارمەندمان نزیکەی 10 کارمەندە، بۆیە ئێستا ئەو سەردانە بەو ئامانجە بوو کە بکرێتە ئەلکترۆنی و هیوادارین تا مانگی نۆی ئەمساڵ شتێکی لێ بەرهەم بێت و هاوکار بن کارێکی باش دەکەین.”

ئەنوەر باسی لەوەش کرد: ”پرۆژەی ستراتیژیەتیپڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتەکان هەیە و هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ نوێنەری هەموو وەزارەتەکان دانیشتنمان هەبوو، بۆیەپڕاپۆرتی یەکەم بە وەرەقە دەکرێت، هەوڵ دەدەین ئەویش بکرێتە ئەلکترۆنی و چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگەپڕاپۆرتی یەکەممان بەدەست بگات و بڵاوی بکەینەوە و هەر وەزارەتێک چی کردووە و چۆن کردوویانە و هۆکار وپڕێگرییەکان چین، بۆیە کەپڕاپۆرتەکە گەیشت بڵاوی دەکەینەوە کە پرۆژەکە چۆن جێبەجێ کراوە و حکوومەتیش پاڵپشت و هاوکارمانە.”

گوتیشی: ”کاری ئێمە لەگەڵ حکوومەتە و دامودەزگاکان ئەوان بەڕێوە دەبەن و پرۆسەکەش درێژخایەنە و بۆ ماوەی پێنج ساڵە و پەسەندکردنی هەندێک دوا کەوت لە کۆتایی مانگی نۆی ساڵی 2021 بوو و لە 2022 لەپڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو بووەوە و بە شێوەی کرداری لە ساڵی ڕابردوو دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.”

 

Back to top button