فەرزاد مەهدینیا سیاچەمانەیەکی نوێی بڵاوکردەوە

فەرزاد مەهدینیا “سیاوچەمانە ئازیز تۆ لوای” وەك نوێترین بەرهەمیی هونەریی بڵاوکردەوە.

سیاوچەمانە ئازیز تۆ لوای فەرزاد مەهدینیا هونەرمەندی گۆرانیبێژ، لە تێکستی قەیوم دانیشڤارە، لە موزیك و میکس و ماستەرینگی فازیل نیکرافتارە، لە چانێڵی یوتیوبی خۆی بڵاوبووەتەوە.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو گۆرانییەدا فەرزاد نوسیویەتی، “ هەر نەتەوە و میللەتێک ئاواز و مووسیقای تایبەتی خۆی هەیە ، ئێمەی کوردیش وەکوو نەتەوە و میللەت ئەم تایبەتمەندییەمان هەیە و بە فەخریشەوە دەتوانین باسی بکەین کە ئەمە بەڵگەیەکی سەرکی ئێمەیە وەکوو نەتەوە”.

لەم بارەدۆخ و کات و ساتەی جیهاندا کە هەموو گەلان کلتوور و هۆنەری خۆیان دەسەپێنن بە سەر گەلانی تر و گەمارۆیان دەدەن بە شێوەکی نەرم! زۆر پیویستە هۆشیار بینەوە و ئەم سەنگەرە چۆڵ نەکەین بەڵکو پەرەی پێ بدەین”.

لەبارەی ئەو گۆرانییەشەوە وتوویەتی، “ئەمە بەشێکی تایبەتی ئاوازی هەورامانی نیشتیمانە و منیش هەوڵم داوە تازەگەری لێ بکەم هیوادارم بە دڵی ئێوی ئازیز بێت”.

فەرزاد مەهدینیاو یەکێکە لە هونەرمەندەکانی هەورامانیی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێکە لە هونەرمەندە دەنگ خۆشەکان، کە لەدوای بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی دەنگۆشی لە باشووری کوردستان زیاتر ناسرا، هەروەها لە هەشتەمین فێستیڤاڵی موزیکی ئێران بەشدار بووە و لەوێ خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێناوە، فەرزاد یەکەم ئەلبوومی بە ناوی هاوار بڵاوکردەوە، جگە لەوەش خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکە.

Back to top button