فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە : ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بە ملکەچیەوە چووە دەرەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەهۆی ڕێکەوتنی هەولێڕ و بەغدا، ڕێكخراوی تیرۆرستی پەکەکە و میلیشیا چەکدارەکان لە شەنگال چونەدەرەوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت ”پەکەکە بە ملکەچیەوە لە شەنگال چوە دەرەوە“.

فەرماندەیەكی پێشمەرگەی كوردستان رای گەیاند، دەرچوونی پەكەكە لە شنگال و كشانەوەی لەو ناوچەیە، دوای رێككەوتنی هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، گورزێكی بەهێز لەو گرووپە دەدات و كاریگەری لەسەر دروست دەكات.
بەدەل حسێن فەرماندە لە لیوای پێشمەرگە، راگەیاند، پەكەكە هێزێكە هەر لە سەرەتاوە داردەستی داگیركەر بووە، چۆنیان ویستبێ و بۆ هەر پرسێك چۆنیان بوێ بەكاری دێنن، ئەوانیش بۆئەوەی ئەركی خۆیان یان فەرمانی داگیركەر جێبەجێ بكەن، هەرچیان بوێ بەبێ بیركردنەوە و بەناوی خەبات دەیكەن.
زیاتر گوتی، ”بنەڕەتی دروستبوونی پەكەكە بە هەموو ماناكانی داردەستی داگیركەرە، ئەوان لە بەرانبەر دەركردنیان لە شنگال، ئامادە بوون رووبەڕووی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان ببنەوە، بۆیە هێزێك ئەگەر داردەست نەبێ چۆن رووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە“.

Back to top button