فەڕەنسا هاوکاریەکانی گەیاندە هەولێر

سنوور چناری – خۆر
دوێنێ کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی وڵاتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکیدا ئاماژەی بە گەیشتنی هاوکاری تەندروستی ئەوروپای بۆ هەرێمی کوردستان کرد.
هەروەها کونسوڵی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کردوە کە وەکو ئەوەی وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی فەڕەنسا (ژان لو دریان) بەڵێنی دابوو کە هاوکاری تەندروستی بگەیەنێتە کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا ئەوە بەڵێنەکەی بە جێگەیاند.
ئەم هاوکاریەی وڵاتی فەرەنسا دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دێت کە لە ١٦ ئەم مانگە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی پەیمانی دۆستایەتی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نوێکردەوە.

Back to top button