قایمقامی شنگال : بەهۆی پەکەکەوە تاوەکو ئێستا ڕێکەوتنی شنگال بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

قایمقامی شنگال ڕادەگەیەنێت کەبەهۆی ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکەوە زۆربەی خاڵەکانی ڕێکەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراون و بەم هۆیەوە ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

مەحما خەلیل لە لێدوانێكدا ئاشكرای كردووە جارێ چەكدارانی پەكەكە لەناو شنگال دەرنەچوون، جێبەجێكردن و سەرخستنی ڕێككەوتننامەكەی شنگالیش وابەستەی دەرچوونی چەكدارانی پەكەكەیە لە سنوورەكە ، دووپاتیشی كردەوە ئەو چوونە دەرەوەی چەند رۆژی رابردووی پەكەكە، راست نەبوو، بەڵكو بە ڕووكەش ژمارەیەكیان لە شنگال دەرچووبوون، راستییەكەی ئەوەیە تا ئێستا چەكدارانی پەكەكە لەناو شنگالن و لەمپەرن لەبەردەم جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال.
قایمقامی شنگال ئەوەشی راگەیاند كە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و گێڕانەوەی دەزگاكان و دەستپێكردنەوەی ئەركە فەرمییەكان، پێویستە چەكدارانی پەكەكە بە تەواوی سنوورەكە بەجێبهێڵن.

Back to top button