قەرزەکەی شاسوار عەبدولواحید بەشی نزیکەی ١٠٪ی مووچەی مانگێکی فەرمانبەرانە

هۆشیار عەلی -خۆر
قەرزەکەی شاسوار عەبدولواحید کە لەسەردەمی کابینەی بەرهەم ساڵح ١١ ساڵ پێش ئەمساڵ کردویەتی بە بڕی ٤٣ ملیار دینار کە ئێستا بە سووەکانی سەریەوە گەیشتووەتە ٦٥ ملیار دۆلار بەشی ١٠٪ی مووچەی فەرمانبەران دەکات ئەگەر بیداتەوە.
شاسوار عەبدولواحید کە بۆ پێدانی مووچەی خەڵک خۆپیشاندان دەکات، تەنیا ئەو قەرزەی لەسەریەتی بیداتەوە بەشی ١٠٪ی مووچەی مانێگی فەرمانبەرانی کوردستان دەکات کە مانگانە زیاترە لە ٨٦٠ ملیار دینار.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە شاسوار عەبدولواحید سوودی لە دۆخی سیاسی وەرگرتووە و لە پەنای دروستکردنی حزبی سیاسیی و بەلاڕێدابردنی خەڵک توانیویەتی تاوەکو ئێستا خۆی لە دانەوەی قەرزەکانی سەری بپارێزێ.

Back to top button