قەڵسبوونی لاهور جەنگی بەهۆی ئاشکرابوونی کارە قێزەونەکانیەتی

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرێکی سیاسی ھۆکاری قەڵسبوونی لاھور جەنگی و تاقمەکەی ئاشکرا دەکات و ڕای دەگەیەنێت بەھۆی ئاشکرابوونی کارە قێزەونەکانیەتی لەناو خەڵک و دەرکەوتنی رووی ڕاستی ئەو گەندەڵ و پیاوکوژەیە.

ماوەیەکە چەنش کەسێک کە بە دەم ڕاستەکانی لاھور جەنگی ناسراون لە میدیاکانەوە باسی تەشھیر و وەڵام و وەڵامکاری دەکەن ، لەمبارەوە چیابان شارەزوری چاودێری سیاسی بە (( خۆر )) ی ڕاگەیاند ” قەڵسبوونی لاھور جەنگی و تاقمەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان تاوەکو ئێستا دزی و چەتەیی و کوستن و بڕینیان بەنھێنی ئەنجام دەدا، بەڵام بەھۆی سۆشیاڵ میدیایەوە ڕاستیەکانیان ئاشکرابوون لەناو خەڵکدا و تاوانەکانیان نیشانی خەڵک دەدرێن بەتایبەت کاری قاچاخچێتی لە مەرزەکان و دزینی داھاتی ناوخۆی سلێمانی وایکردوە ئەمانە بەرگەی ئاشکرا بونی نھێنیەکانیان نەگرن “.

 ھەروەھا لەبارەی دەم ڕاستەکانیەوە دەڵێت ” کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە لاھور جەنگی سەگوەڕەکانی بەپارەی دزین و قاچاخچێتی بەخێو دەکات ، چونکە ئەوانیش بەشیان ھەیە لەمە ، بۆیە ناتوانن بێدەنگ بن و لە میدیاکانەوە دەوەڕن”.

Back to top button