كابینەی نۆیەمی حكوومەت چارەنووسی هەرێمی كوردستان مسۆگەرتر دەكات

هەموان دەزانن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەر نەوت و كانزاكانی لێ دەرچێت، تەنیا دەتوانێت لە كشتوكاڵدا زۆر بە باشی سەركەوتن بەدەستبهێنێت. 

بەداخەوە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە و عێراقیش بە تایبەتی، تەنیا بایەخ بە پەرەپێدانی سێكتەری دەرهێنانی نەوت دەدەن و هیچ گرنگییەك بە گەشەپێدانی بواری كشتوكاڵی نادرێت. 

هەرێمی كوردستانیش لە ماوەی رابردوودا بە هەمان ئەزموونی ئەو وڵاتانەدا تێدەپەڕی، بەم هۆیەشەوە جووتیاران ناچار دەبوون لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمەكانیان، ناڕەزایی جۆراوجۆریان دەردەبڕی و بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان فڕێ دەدا و لەناو دەبرد چونكە بۆیان ساغ نەدەكرایەوە!

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە، بایەخێكی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ دەدات، لەوەتەی دەستی بەكار كردووە، بە پشتیوانیی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەیان كارگەی جۆراوجۆر لە بواری پیشەسازیی كشتوكاڵی كراونەتەوە، ئەمەش دەرئەنجامەكەی لە داهاتوودا دەردەكەوێت و ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری لە ڕێگەی بەهێزكردنی كەرتی كشتوكاڵی دروست دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی مسۆگەركردنی زیاتری چارەنووسی هەرێمی كوردستان. 

ئەمە رێگە ڕاستەكەیە كە كابینەی نۆیەم لەسەری دەڕوات، وڵاتیش بەم شێوەیە ئاوەدان دەبێتەوە كە بایەخ بە فرەجۆركردنی سەرچاوە ئابوورییەكان بدرێت.

Back to top button