كازم شممەری : هەڵبژاردن لە عێراق کارەساتێکی گەورە دەخوڵقێنێ

((خۆر))-

كازم شممەری سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی لە پەرلەمانی عیراق پێیوایە هەڵبژاردنێكی پێنەگەیشتوو كارەساتێكی گەورە لە عیراقدا دەخوڵقێنێت.
كازم شممەری لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، “ئیئتیلافی نیشتمانی هۆشداری لە ئەنجامی كارەساتبار و بەشدارینەكردنی سیاسی و جەماوەریی فراوان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتو دەدات، بەهۆی ئەوەشەوە شەرعیەت لەدەستدەدات و هەمان ئەو دەموچاوانەی ئێستا و بەكرێگیراوەكانیان دوبارەدەبنەوە”.
شممەری هێمای بۆ ئەوەكردوە، پێویستە سنورێك بۆ چەكی دەرەوەی دەوڵەت دابنرێت و تاییفی سیاسی و پشككاری چارەسەر بكرێت، دەشڵێت “پەرلەمان بێتوانایە لە بەجێگەیاندنی ئەرك و رۆڵەكەی، سەرەڕای ئەوەش یاسای هەڵبژاردن بەمشێوەیەی ئێستا لەئاست چاوەڕوانیی جەماوەردا نییە”.
سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی لە پەرلەمانی عیراق پرسیاری ئەوە دەكات، گرەنتی چییە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك؟ نەتەوە یەكگرتوەكان چۆن دەتوانێت چاودێری ئەو ناوچانە بكات؟ كە میلیشیاكان كۆنترۆڵیان كردوە و بارودۆخی ئەمنی تێكچوە و حكومەت بە چەندین كەیسی گرنگی ترەوە سەرقاڵە.

Back to top button